ئەمڕۆ یەك شەممە 11/24، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە بارۆنێس ئێما نیکلسن، سەرۆکی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی IBBC کرد.
لە دیدارەکەدا، گفتوگۆ لەبارەی کار و چالاکییەکانی ئەنجومەنی بارزگانیی بەریتانی – عێراقی کرا و جەخت لە گرنگیی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و ئاڵوگۆڕی بازرگانی و وەبەرهێنان لە نێوان بەریتانیا و هەرێمی کوردستان کرایەوە.