ئەبوبەکر کاروانی سیاسهتمهدار بەدورینازانێت، ئەگەر ئیسرائیل هێرشیکردەسەر گروپە چەکدارەکانی عێراق، سلێمانیش بکاتە ئامانج.
ئهو سیاسەتمەداره ڕایدهگهیهنێت، “هەموو پەلاماردانێکی عێراق، بێگومان کاردانەوەی لەسەر هەرێمی کوردستانیشی دەبێت، هەرچەندە بەشێکی هەرێم، سلێمانی بەشی خۆی مەترسی لەسەرەو بەشی خۆی پاساوی بیانوپێگرتنی هەیە”.
ئاماژه بهوهشدهكات، “لەسلێمانی هێزێک هەیە، ئەمریکاو ئیسرائیلو لایەنەکانی دیکە پێیانوایە نزیکییەکی زیاتری لەگەڵ کۆماری ئیسلامیی ئێران هەیەو هەندێک لەدەنگۆو ڕاپۆرتەکان ئاماژە بەوەدەدەن، ژمارەیەک لەبەرپرسانی حەشدی شەعبی پەنایان بۆ ئێرە هێناوە، هەرچەندە هیچ شتێکی یەکلاکەرەوە لەمبارەیەوە نییە، بەڵام گومان هەن”.
بەوتەی ئەبوبەکر کاروانی، “گروپە چەکدارەکان کە ناتوانن بەگوێرەی پێویست تۆڵە لەئیسرائیلو ئەمریکا بکەنەوە، مەترسیی هەیە تۆڵە لەئێمە بکەنەوە، بەشێکی هێزەکانی ئەمریکا لێرەن، ئەگەر بڕیاری هێرشکردنەسەر هێزەکانی ئەمریکا بدەن، دەبێت جارێکی دیکە چاوەڕێ ئەوە بین پەلاماری هەولێرو هەریر بدرێت”.
لهبهشێكى دیكهى قسهكانیدا كاروانى جهختیكردهوه، “قەیرانێکی ئابوریی دروستدەبێتو حکومەتی فیدراڵی موچەی پێنادرێت، ئێمەش وەکو هاوڵاتییانی هەرێم باجەکەی دەدەین، زۆر گرنگ بوو لەمکاتەدا، وردە وردە خەریکە نەوتی هەرێم هەناردەی بەندەری جەیهانی تورکیا دەکرێتەوە، چونکە ڕەنگە لەداهاتودا پێویستیمان پێی ههبێت، بۆ ئەوەی لانیکەم سەرچاوەی داهات بۆ هەرێم دابین بکات”.