زاری كرمانجی-دیانا
بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری سۆران بە زاری كرمانجی ڕاگەیاند: ” خۆشبەختانە بە هاوكاری تیمەكانی ئاسایشی سۆران و دیانا، توانرا 26 شوێنی شوێنەواری لە سنووری گوندی بادلیان سەربە ناحییەی دیانا لە ئیدارەی سۆران بدۆزرێنەوە”.
د. عەبدلوەهاب سلێمان، بەڕێوەبەری شوێنەوار و كەلەپووری سۆران، گووتیشی: ” نزیكەی 1100 شوێنی شوێنەواری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران تۆمار كراون، ئەم ناوچە شوێنەواریانەش كە لەسنووری گوندی بادلیان دۆزرانەوە دەخرێنە ڕێزبەندی ئەم شوێنەوارانە.