موڕشید برادۆستی – زاری كرمانجی:
بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، بە زاری كرمانجی، ڕاگەیاند:” ڕەزامەندی چەند پڕۆژەیەكی خزمەت گوزاری لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران وەرگیراوە، بەشێكیان بەهۆكاری نەبوونی بەڵێندەر دەست بەكارەكانیان نەكراوە .
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، ئاشكراشی كرد:” لە سنووری بەڕێوەبەرایەتیمان لە ساڵی 2024 نزیكەی 30 پڕۆژەی رێگاوبان ڕەزامەندیان هەبوو بە گوژمەی سەرووی 10 ملیار دینار، بەشی زۆری ئەو پڕۆژانە چوونەتە واری جێبەجێ كردن و هەندێكیشان كۆتاییان پێهاتووە، هەوڵدراوە ئەو پڕۆژانە بەپێی پێویستی ناوچەكان جێبەجێ بكرێن.
دووپاتی كردەوە، چوار پڕۆژەی خزمەت گوزاری، دراوەتە پرۆسەی تەندەرین، بەڵام بە هۆی ئامادە نەبوون و وەرنەگرتنی پڕۆژەكان لەلایەن بەڵێندەر و كۆمپانیاكان نەتوانراوە ئەو پڕۆژانە بكەونە واری جێبەجێ كردن .
ئەندازیار خوسرەت سادق، بەڕێوەبەری چاككردنەوە و پاراستنی ڕێگاوبانی سۆران، گووتیشی:” هەموو هەوڵێك دەدەین بۆ جێبەجێ كردنی ئەو پڕۆژانەی ڕەزامەندیان هەیە، لەپلانیشماندایە رێگاوبانەكانی ئیدارەی سۆران بەرەوپێشەوە ببەین و كاری نۆژەن كردنەوە و چاككردنەوەیان بۆ تەواوی ئەو رێگایانە ئەنجام بدەین بە تایبەت رێگا سەرەكی قەزاكانی دەورووبەری سۆران .