مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دوا هەڕەشەكانی ئیسرائیل، عێراقی ناچار كرد بە زوویی داوا لە كۆمكاری عەرەبی بكات كۆببێتەوە .
حوسام زەكی، یاریدەدەری سكرتێری گشتیی كۆمكاری وڵاتانی عەرەبی رایگەیاند “ئەمڕۆ چوارشەممە 24ـی تشرینی دووەم، كۆمكاری عەرەبی، لەسەر داواكاری عێراق لەسەر ئاستی نوێنەرانی هەمیشەیی بە سەرۆكایەتی یەمەن كۆدەبنەوە.”
دەشڵێت “لە كۆبوونەوەكە یاداشتنامەی سەرۆكی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەكگرتووەكان تاوتوێ دەكرێت سەبارەت بە هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر خاكی عێراق.”
لە راگەیاندراوێكیشدا وەزارەتی دەرەوەی عێراق لەسەر هەڕەشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەكەی راگەیاند”نامەی فەرمییمان ئاراستەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی، هەروەها كۆمكاری عەرەبی و رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامی كردووە، بۆ وەستانی هەڕەشەكانی ئیسرائیل.”