زاری كرمانجی-سۆران
هەژار یونس، بەڕێوەبەری دەستەبەركردنی كرێكارانی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران، بە زاری كرمانجی گووت: ” بەپێی ڕێنمایی ئەنجوومەنی وەزیران، دەبێت ئەو كرێكارانەی لە شوێن و كۆمپانیاكان كاردەكەن 75% كرێكاری خۆماڵی بن رێژەی دیكەش كرێكاری بیانی، ئێمەش لای خۆمان بەو ڕێكارو ڕێنمایانە هەڵساوین و دەستمان كردووە بە جێبەجێكردنی”.
ئاشكراشی كرد: ” چەندین كرێكاری بیانی بۆ كار كردن ڕوویان لە سنووری ئیدارەی سۆران كردووە، زۆربەشیان خەڵكی ڕۆژهەڵاتی كوردستانی ئێرانن، هەر كرێكارێكیش بۆ ئەو مەبەستە بێتە سنوورەكەمان پێویستە لای ئێمە ناوەكەی تۆمار بكرێت.