سەردار قازی-سۆران:
لەگەڕی یەکەمی خولی نایاب بۆ تۆپی دەست، سۆران پێشوازی له یانەی ئاڵا کرد و یارییەکەی لێبردەوە.
دوێنێ هەینی كاتژمێر ۲۱/۱٠/۲٠۲۲ لە هۆڵی داخراوی دێڵزیان لە گەڕی یەكەمی خولی نایابی كوردستان بۆ تۆپی دەست تیپی تۆپی دەستی یانەی سۆران میوانداری تیپی تۆپی دەستی یانەی ئاڵای شاری هەولێر كرد، لەو یارییەدا كوڕانی یانەی سۆران ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد.
سۆران، بەئەنجامی 27 گۆڵ بەرانبەر 22 گۆڵ بۆ یانەی ئاڵا بردنەوەی تۆمارکرد.
دوای چوار ساڵ جارێکی دیکە پاڵەوانێتی تۆپی دەست دێتە ئەنجامدان. ئەم وەرزەی خولی نایاب بۆ تۆپی دەست 6 یانەی لەخۆگرتووە، سۆران 4 یاری دیکە ئەنجامدەدات. لەو ژمارەیە 3 یاری لەدەرەوەی یاریگەی خۆیان دەبێت.
بەگوێرەی گوتەی بەرپرسانی یانەکە بێت، ئامانجیان بەدەستهێنانی پلەکانی پێشەوەی ریزبەندە.