ئەمڕۆ حەیدەر عەبادی لە كۆڕبەندی مێپس لە دهۆك گووتارێكی پێشكەش كرد و ئاماژەی بەوەدا ” ئەوەی هەندێ لایەنی سیاسی و كەس دەیكەن، ڕەنگە دەرگای دۆزەخ بەسەر وڵاتەكەماندا بكاتەوە”.
سەرۆك وەزیرانی پێشووی عێراق، لە گووتارەكەیدا گووتی ” ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە بەرانبەر گۆڕانگاریی ریشەییدایە بەهۆی ئەو شەڕەی لە ناوچەكە دایە، ئامانجی نوێ و سیاسی هەیە و هەروەها عێراق بەشێكە لەمە و سروشتی ستراتیجیی ئیدارەی نوێی ئەمەریكا دێتە پێشەوە كە كاریگەری دەبێ لەسەر وڵاتی ئێمە، هەروەها ئێمە دەزانین ململانێ هەیە لە رۆژهەڵاتی ئاسیا و ئۆكراینا و كاریگەری لەسەر دنیا هەبووە”.
عەبادی لە گووتارەكەیدا پەیامێكی بۆ سیاسییەكانی عێراق ناردو و گووتی ” پەیامی من بۆ هەموو سیاسییەك ئەوەیە هەڵەیە سیاسی زۆر كاریگەریی دەبێ و ئەوەشمان بینیوە لە مێژووی عێراقدا، خاڵێكی تر كە زۆر مەترسیدارە، لەسەر ئاستی سیاسی دابەشكاری هەبێ لە كاتی بڕیاردان بەتایبەت بڕیاری نیشتمانی كە لێرە نامەوێ وردەكارییەكانی باس بكەم، بۆیە هەر بڕیارێك بدرێ دەبێ بە ئەقڵانی بدرێ و ئەوەش دەبێتە مایەی سەركەوتنمان”.
حەیدەر عەبادی ئاماژەی بەوەش دا” پێویستە بڕیارە نیشتمانییەكان بە سەربەخۆیی بدرێن و ئەوەی هەندێ لایەنی سیاسی و كەس دەیكەن، ڕەنگە دەرگای دۆزەخ بەسەر وڵاتەكەمان بكەنەوە، بۆیە دەبێ ڕێگەیان لێ بگیرێت”.