خەمیس خەنجەر، سەركردەی حزبی سیادە رایگەیاند” عێراق هیچ وانەیەك لە هێرشەكەی رێكخراوی داعش لە 2014 فێر نەبووە، كە سێیەكی وڵاتی داگیر كرد”.
ئەم سەركردەیە عێراقییە زیاتر روونیكردەوە ” ئێمە لە عێراق هیچ وانەیەك لە داعش فێر نەبووین، بەپێچەوانەوە ئەوەی لە دوای سەركەوتن بەسەر داعش رووی دا لە2017، جێگیركردنی هەمان دۆخ بوو كە قاعیدە و داعشیان بەرهەم هێنا، لە عێراق و نێودەوڵەتیش وەك هەڕەشەیەكی تەناهی مامەڵە لەگەڵ داعش كرا، نەك ئەنجامێك بۆ تەنگژەی نەبوونی دەوڵەت و قۆرخكردنی تاكلایەنەی دەسەڵات و نەبوونی تێگەیشتنی ئاسایشی كۆمەڵی لە عێراق”.
خەمیس خەنجەر زیاتر گووتی ” كێشەی گەورەی ئێمە جیاوازیكردنە لە مامەڵەكردن لەگەڵ دەستوور و لێكدانەوەی زۆرێك لە بڕگەكانی، ئەوەش لەگەڵ هەموو هێزە براوەكانی هەڵبژاردن رووی دا، بۆیە بەهۆی لێكدانەوەی هەڵەی دەستوور و جێهێشتنی شتەكان بێ چارەسەری، وەك ئەوەی لەگەڵ لیستی ئەیاد عەلاوی لە 2010 و لیستی سەدر لە دوایی هەڵبژاردن رووی دا، بووەتە نەفرەتێك بۆ سیستمی سیاسی لە عێراق”.