محەممەد مەحموود- سۆران :
زانكۆی سۆران لە ساڵی ٢٠٠٩ دامەزراوە، لە ئێستادا خاوەنی پێنج فاكەڵتی و ٣٠ بەش و حەوت سەنتەری جۆراوجۆرە، ژمارەی ئەو قوتابییانەی لەو زانكۆیە بڕوانامەیان پێدراوە لە خوێندنی بەیانییان و ئێواران و پاڕاڵێل، نزیكەی ١٣هەزار قوتابی دەبێت.
ڕێبەر عەبدولغەفار، بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سۆران، بە زاری كرمانجی راگەیاند” ژمارەی دەرچووان بۆ ئەمساڵی خوێندنی ٢٠٢٣-٢٠٢٤ له زانكۆی سۆران (١٣٠٦) قوتابی لە بەیانی و ئێوارە و پاراڵێل”.
بەرپرسی راگەیاندنی زانكۆی سۆران، گوتیشی” كۆی گشتیی دەرچووان لە ساڵی ٢٠٠٩ تاكو ئێستا (١٢،٦٨٤) قوتابی لە بەیانی و ئێوارە و پاراڵێل، ئەو قوتابییانەش لە پێنج فاكەڵتی و ٣٠ بەشی جیاواز خوێندوویانە.