مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ماڵپەڕێكی ئەمریكی لە زاری بەرپرسێكی پنتاگۆنەوە ئاشكرای دەكات سەركردەیەكی باڵای حزبوڵڵا كە بەرپرس بووە لە مەشق و ڕاهێنان و ڕێكخستنی چەكداریی لە عێراق و سوریا، بە هۆی بۆردوومانێكی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا كوژراوە .
ماڵپەڕی ئێن بی سی ئەمریكی، لە زاری بەرپرسێكی پنتاگۆنەوە بڵاویكردوە (عەلی موسا دەقدوق) سەركردەی باڵای حزبوڵڵای لوبنان و فەرماندەی یەكەی تایبەتی ٢٨٠٠ كە بەرپرسە لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەكان لە لوبنان، لە هێرشێكی ئەم دواییەی ئیسرائیل بۆ سەر سووریا كوژرا.
دەقدوق لە ماوەی 41 ساڵ كاركردنی لەگەڵ حزبوڵڵای لوبنان، چەندین ئەرك و بەرپرسیاریەتی پێ سپێردراوە و لە ساڵی 2005 بۆ مەشق و ڕاهێنان بە چەكدارە عێراقییەكان بە سەرپەرشتیی سوپای قودس ڕەوانەی ئێران كرا، هەروەها بە یەكێك لە بەرپرسە دیارەكان دادەنرا كە بەرپرسە لە مەشق و ڕاهێنانی میلیشیاكانی سەر بە ئێران.
ناوبراو یەكێك بووە لە دارێژەری پلانەكانی هێرشكردنە سەر هێزەكانی ئەمەریكا لە عێراق لە ساڵی 2011.