وەرزش ـ زاری کرمانجی:
کەریم بێنزیما، ئەستێرەی فەڕەنسی و یانەی ریال مەدرید دوای بەدەسهێنانی یەکەم تۆپی ئاڵتوونی لەژیانی وەرزشی خۆیدا، چاوپێکەوتنێکی ئەنجامداوە و کۆمەڵێک وردەکاری لەسەر ژیانی دەخاتەروو.
لەسەرەتای ئاخاوتنەکانی بێنزیما باسی ریمۆنتاداکانی وەرزی رابردووی کرد، و لەبارەی یاریی پاریس سانجێرمان گوتی:” تۆمارکردنی هاتریکک دژی پاریس، ئەوەم بیر دەهێنێتەوە کە ریمۆنتادایەکی جادوویمان ئەنجامدا.”
لەسەر شێوازی مامەڵە لەنێو تیپەکەیدا ئاماژەی بەوەکرد، کەمامەڵەی نێو تیپەکە وەک خێزانێکبوو، گەنجان و پیشەگەرەکان یەکسانن. هەمووان گوێ لە یەکتر دەگرن. گرنگ نییە لە کورسی یەدەگ یان بەسەرەکی دەست پێ دەکەیت، گرنگ هەمیشە ئامادەن بۆ یاریکردن. هەر بۆیە ساڵی ڕابردوو بۆ ئێمە زۆر باش بوو.”
وەسفی راهێنەرەکەشی دەکات، “ئەنچیلۆتی، ڕاهێنەرێکی گەورەیە و متمانەیەکی زۆرت پێدەبەخشێت. ڕێگەت پێدەدات یاری تۆپی پێ بکەیت، هەمیشە پێم دەڵێت براوەبە، بەڵام بەبێ فشار. بیرمە ڕۆژێک لە ئۆفیسەکەی خۆی لێی پرسیم چەند گۆڵ تۆمار دەکەم؟ گرەوێکی کرد و گوتی “پێموایە دەتوانیت 50 گۆڵ تۆمار بکەیت.”
کەریم سەبارەت بە بەرواردی خۆی بە رۆناڵدۆ و زیدان، ئاماژەی بەوەدا:” من جیاوازم لەگەڵ رۆناڵدۆ و زیدان، ناتوانم ئەوە ئەنجام بدەم کە ئەوان پێشووتر کردوویانە، بەڵام هەوڵمداوە لێیانەوە فێرببم. راستە وەک ئەوان باڵۆن دۆرم هەیە، بەڵام هەرگیز ناگەم بە ئاستیان.”
لەدواین ئاخاوتنەکانیشدا هێمای بۆ ئەوەکرد، کە سێ خەونی لەژیاندا هەبوون هەرسێکی بەدیهاتوون.
کەریم بێنزیما، گوتی:” ئەو سێ خەونەم بەدیهێناوە کە لە ژیانمدا هەمبوو، کڕینی خانوو بۆ دایکم و چوونم بۆ ڕیاڵ مەدرید چونکە باشترین یانەی جیهانە و سێیەمیشیان خەڵاتی باڵۆن دۆرە. زۆر شانازی بە کارەکانمەوە دەکەم.”