ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بریارنامەیەکی لە دژی ئێران پەسەند کرد، لە بەرامبەریشدا تاران ڕایگەیاند، بریاری کارپێکردنی کۆمەڵێک سەنتەرفیوجی نوێ و پێشکەوتو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.
دەستەی بەڕێوەبەرانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم لە دوایین کۆبونەوەیدا کە ڕۆژی پێنج شەممە لە ناوەندی سەرەکی ئاژانسەکە لە ڤیەنا بەڕێوەچو، بە زۆرینەی دەنگ بریارنامەیەکی لە دژی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئیران پەسەند کرد.
بریارنامەکە لە لایەن سێ وڵاتی بەریتانیا، ئەڵمانیا و فڕەنسا بە پشتیوانی ئەمریکا پێشنیارکرابو بە ١٩ دەنگی بەڵێ لەبەرامبەر سێ دەنگی نەخێری روسیا، چین و بۆرکینافاسۆ و ١٢ دەنگی بێ لایەن پەسەندکرا.
لە بەرامبەردا ئێران ڕایگەیاند، لە کاردانەوەی ئەو بریارەی ئاژانسەکە بریاری کارپێکردنی کۆمەڵێک سەنتەرفیوجی نوێ و پێشکەوتو دەخاتە بواری جێبەجێکردنەوە.