زاری كرمانجی-سۆران:
تا ئێستا زیاتر لە 700 هەزار مووچەخۆر لە هەژماری من تۆمار كراون، 300 هەزاریان كارتی بانكییان وەرگرتووە، 250 ئەی تی ئێم لە شار و شارۆچكەكانی هەرێمی كوردستان دانراون بۆ ڕاكێشانی پارە لە هەژماری من، فەرمانبەران بێ گرفت لە ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە مووچەكانیان وەردەگرن.
دوای سەركەوتنی پڕۆژەی هەژمار من بەسەر ئەو كۆسپ و تەگەرانەی بۆی دروستكران، هەفتەی ڕابردوو پەڕەی فەرمی پڕۆژەی هەژماری من بڵاوی كردەوە ڕێككەوتنیان لەگەڵ بانكی تی بی ئای ئەنجام داوە و بڕیار لە زیادكردنی لقەكانی بانكەكە و ئامێرەكانی ڕاكێشانی پارە لە سەرتاسەری كوردستان دراوە، هاوكات داوا لە فەرمانبەرانیش دەكرێت، ئەوانەی تا ئێستا خۆیان لە هەژماری من تۆمار نەكردووە، پەلە بكەن و خۆیان تۆمار بكەن، لە هەمانكاتدا لە پلاندایە كار و پڕۆژەی خزمەتگوزاری لە هەژماری من خێراتر بكرێت تا كار ئاسانی زیاتر بۆ هاووڵاتییان و سوودمەندبوونیان.