مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی:
هەر یەك لە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگری عێراق ئاشكرای دەكەن كە لە پیلانیان دایە لە ماوەی داهاتوو چەندین لیوای هاوبەش لە نێوان هەردوولا دروست بكرێن.
عەبدولخالق تەڵعەت، نوێنەری حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە فەرماندەی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەكانی عێراق رایگەیاند،”دروستبوونی دوو لیوای پێشتری هێزە هاوبەشەكان، وەكو تاقیكردنەوەیەك بووە، كە وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق لێی سەركەوتوو بوون.”
بەپێی سەرچاوەیەكیش لە بەرگریی عێراق كە ناوەكەی ئاشكرا نەكراوە لە ماوەی داهاتوو شەش لیوای نوێی هاوبەش لەنێوان هێزی پێشمەرگەی كوردستان و سوپای عێراق دروست دەكرێن.