زاری كرمانجی- پیران:
لە سەنتەری ناحیەی پیران بەگوژمەی 360 ملیۆن دینار ڕێگەوبانەكانی 10 كۆڵان قیڕتاو كران.
جێگر شێرزاد، سەرۆكی شارەوانی پیران، بۆ زاری كرمانجی گوتی: لە چوارچێوەی گەیاندنی پڕۆژەی خزمەتگوزارییەكان، ئەمساڵ كۆمەلێك پڕۆژەی گرنگ لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانی سۆران جێبەجێ كراون، یەكێك لە پڕۆژەكان قیڕتاوكردنی دوو گەڕەك و 10 كۆڵان بە درێژای دوو كیلۆمەتر بوو، گوژمەی پڕۆژەكەش 360 ملیۆن دینار بوو.
سەرۆكی شارەوانی پیران، دەشڵێ: ماوەی پڕۆژەكە 100 ڕۆژ بوو، خۆشبەختانە كۆمپانیای جێبەجێ كار توانی لە ماوەی 60 ڕۆژدا پڕۆژەكە تەواو بكات و بكەوێتە خزمەت هاووڵاتییانی سنوورەكە.