شەوین حەسەن مستەفا
قوتابی قۆناغی چوارەم ـ بەشی مێژوو لە زانكۆی سۆران
دەوڵەتی عەباسی دەوڵەتێكی ئیسلامیە, لە ساڵی ٧٥٠ ز دامەزرا، دوای ئەوەی ئەبو عەباس سەفاح دەوڵەتی ئومەوی ڕوخاند و بنەماڵەی عەباسی دامەزراند.
دەوڵەتی عەباسی بە خۆشگوزەرانی و فەرهەنگی و زانستی بەناوبانگ بووە، بەو پێیەی شایەتحاڵی گەشەسەندنێكی گەورە بوو لە بوارەكانی فەلسەفەو زانست و بیركاری و پزیشكی و ئەدەبی دا، دەوڵەتی عەباسی بەژداری لە بڵاوكردنەوەی زانست و مەعریفە لە جیهانی ئیسلامی و ئەوڕوپادا كردووە، سەردەمی دەوڵەتی عەباسی بە یەكێك لە گرنگترین سەردەمە كلتوریەكانی مێژووی ئیسلامی دادەنرێت.
ململانێ ناوخۆیەكانی دەوڵەتی عەباسی ململانێیەكی سیاسی و كاریگەر بوو, كە لە دەوری دەسەڵات لە دەوڵەتی عەباسیدا دەسوڕایەوە لە سەردەمی خەلیفە محمد ئەمین كە لە ساڵانی ٨٠٩-٨١٣ز فەرمانڕەوای دەوڵەتی عەباسی كردوە, ئەم ململانێیە زۆر لایەنی ناوخۆیی دەوڵەتی عەباسی گرتەوە, وەك الاخوان اسغار و زانا و شازادە و سوپا.
خەلیفە محمد ئەمین خەلیفەی دەوڵەتی عەباسیە كوڕی هاڕون ڕەشید بوو كە پێشتر خەلیفەی دەوڵەتی عەباسی بووەو دوای مردنی هاڕون ئەمینی برای دەسەڵاتی گرتە دەست.
دەسەڵاتی خەلیفە محمد ئەمین لە دەوڵەتی عەباسی پربوو لە ململانێی نێوخۆیی كە مەترسی لەسەر سەقامگیری دەوڵەت دروست دەكرد.بە گشتی حوكمڕانی خەلیفە محمد ئەمین یەكێك بوو لە سەخترین قۆناغەكانی مێژووی دەوڵەتی عەباسی,بەو پێیەی دەوڵەت شایەتی دابەشبوونی لایەنی سیاسی و كۆمەڵایەتی و نائارامییەكی گەورەی ناوخۆیی بوو ئەمەش بووە هۆی هەڵوەشاندنەوەی دەسەڵات و تێكچوونی بارودۆخەكان لە ویلایەتەكەدا.
ململانێی نێوان محمد ئەمین و المئمون دەگەڕێتەوە بۆ سەردەمی عەباسی لە سەدەی هەشتەمی زایینی,مەئمون لەو سەردەمەدا خەلیفەی دەوڵەتی عەباسی بووە,محمد ئەمینیش یەكێك بووە لە دەسەڵاتدارە باڵاكانی مەئمون,كە كێبڕكێی سیاسی و ناكۆكی لە نێوانیاندا هەبووە.
گرنگترین ململانێ ناوخۆییەكان لە سەردەمی خەلیفە محمد ئەمین:
١-ململانێی الخوان الصغار:ئەم بزوتنەوە سیاسی-ئاینیە لە دوای كۆنتڕۆڵكردنی دەوڵەت و گۆڕینی بۆ دەوڵەتێكی پاكی ئیسلامی توانیان بەغداو هەندێك ناوچەی دیكەی دەوڵەت كۆنتڕۆڵ بكەن ,بەڵام ڕووبەڕوی بەرخودانی تووندی حكومەت و سوپاو كۆمەڵگەی ناوخۆیی بوونەوە.
٢-ململاێ لەگەڵ فارسەكان:دەوڵەتی عەباسی بە درێژایی دەسەڵاتی خۆی لە شەڕێكی بەردەوامدا بوو لەگەڵ فارسەكان و هەوڵی كۆنتڕۆڵكردنی ناوچەكانی ڕۆژئاواو زەوییە بە پیتەكانی دەدا,ئەم شەڕە شایەتی شەڕێكی توندوتیژ و سەركەوتن و دۆڕان بۆ هەردوولا بەخۆیەوە بینی.
٣-ملمانێی سەروەت و سامان:حاكم و وەزیر و زانایانی دەوڵەتی عەباسی كێبڕكێیان لەسەر دەسەڵات و نفوز وسەروەت و سامان دەكردو گەندەڵی و بەرتیل و ساختەكاریان دەكرد بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانیان ,ئەم ململانێیە بۆتە هۆی تێكچوونی بارودۆخی ئابوری و توندبوونەوەی گەندەڵی و نادادپەروەری.
٤-ململانێی گروپە سیاسییەكان:لە دەوڵەتی عەباسیدا چەندین گروپی سیاسی ڕێكخراو هەبوون ,ئەوانیش كێبڕكێیان دەكرد لەسەر دەسەڵات,ئەم گروپانە پشتگیریەكی بەرفراوانی جەماوەریان بەدەستهێنا,ئەمەش بووە هۆی دروستبوونی تەحەدایەكی گەورە.
بزوتنەوەی الاخوان الصغار :گروپێكی ئاینی توندوتیژی مسوڵمان بوون كە لە سەدەی نۆیەمی زایینی لە دەوڵەتی عەباسی سەرچاوەیان گرتووە.گرنگترین ئامانجیان گۆڕینی دەوڵەتی عەباسی بوو بۆ دەوڵەتێكی پاكی ئیسلامی,كە بە شەریعەتی ئیسلامی وجێبەجێكردنی لایەنەكانی دادپەروەری و كۆمەڵایەتی بەڕێوەبچێت.
دەتوانین لەو ململانێ ناوخۆیانەی كە دەوڵەتی عەباسی لە سەردەمی خەلیفە محمد ئەمین بەخۆیەوە بینیوە بگەینە ئەو ئامامجەی كە ململانێ لەسەر دەسەڵات و كاریگەری سەروەت و سامان كاریگەریەكی بەهێزی هەبوو لەسەر ماوەی حوكمڕانی ئەم خەلیفەیە.
وە دەكرێ بڵێین ململانێ نێوخۆیەكانی سەردەمی خەلیفە محمد ئەمین بەشێكن لەو ململانێیانەی لە مێژوودا بەردەوامن لە نێوان گروپە سیاسییەكاندا لەسەر دەسەڵات بەدەستهێنانی سەروەت و سامان ,كە كاریگەریان لەسەر حوكمڕانی و سەقامگیری وڵات و كۆمەڵگە جیاوازەكان هەیە.
سهرچاوهكان :
١-الكتاب التاریخ الدولة العباسية-الدكتورة:نبيلة حسن محمد-١٩٩٣.
٢-كتێبی مێژووی دهوڵهتی عهباسی -محمد سهیل طقوش-٢٠١٥.
٣-عهباسیهكان مێژووی وهرگرتنی خهلافهت-د.یوسف العرش-٢٠١٢.