دەریاز علی باڵەك
ئادەم سمس فەیلەسوف و ئابوری ناسێكی گرنگی بەریتانی بوو. كە لە ٥ـی حوزەیرانی ١٧٢٣ لە شاری كیرككاڵدی لەدایك بووە. كە شارۆچكەیەكی بچووكی سكۆتلەندیە. لەخێزانێكی دەوڵەمەند بووە و باوكی دوو مانگ پێش ئەوەی سمس لەدایك ببێ مردوە، هەر بۆیە دایكی كە ناوی (مارگرێت دۆگلاس) بوو ژیانی خۆی بۆ بەخێوكردن و پەروەردەكردنی تەرخان كردوەو هەر بەناوی باوكی خۆشی كراوەتەوە.
خوێندنی سەرەتای لە قوتابخانەی لایتینگ لای مامی خوێندوە كە قەشە بووە، لە چواردە ساڵی چۆتە زانكۆی گلاسكۆ و لەبواری ئەدەبی فەلسەفەو بیركاری خوێندوە، دواتر چۆتە زانكۆی ئۆكسفۆرد لە ئینگڵتەڕا (بەریتانیا).
كە گەڕایەوە سۆكتلەندا لە ساڵانی ١٧٥١-١٧٦٤ بوەتە مامۆستای فەلسەفەی ئەخلاقی لە زانكۆی گلاسكۆ .
لەدواتردا لە ساڵی ١٧٥٩یەكەم كتێبی خۆی بەناوی تیۆری هەستی ئەخلاقی بڵاوكردۆتەوە.
سمس لە فەلسەفەی ئەخلاقی پاشان لەزانستی ئابوری سیاسیدا نوسیویەتی هەم وەك بیرمەندێك هەم وەك نوسەرێك لە كارەكەیدا سەركەوتو بووە بەژداریە فكرەكانی لەبواری ئابوریدا كاریگەریەكی زۆری لەسەر هاوچەرخەكانی و ئەوانەی دوای خۆیدا هەبووە .
سمس پێچەوانەی ڕایەكانی پێش خۆیەتی لەبواری ئابوریدا كە ئەوان دەیانوت كە سامان لە كەڵەكەبوونی كانزا بەنرخەكان وەك زێڕ و زیو دایە بەهاندانی هەناردەكردن و كەمكردنەوەی هاوردەكردن یان ئەوە فیزۆكراسیەی زەوی بەسەرچاوەی سامان دادەندرێ.
بەڵام سمس بەپێچەوانەی ئەوەوە دەڵێ كاری بەرهەمدارەی كاڵا و خزمەتگوزارییەكان پێوەری ڕاستەقینەی سەروەت و سامانی گەلانە داوای تایبەتمەندی هەر وڵاتێك لە بەرهەمهێنانی كاڵاكاندا كە باشترە بە كەمترین تێچون بەرهەمبهێندرێ بە بەراوارد لەگەڵ باقی وڵاتان و هاوردەكردنی باقی كاڵاكان (تیۆری سودی ڕەها) بە مەبەستی دوو هێندەكردنی قەبارەی كاڵا بەرهەمهێنراوەكانی جیهان بە مەبەستی خۆشگوزەرانی.
سمس بە بیرۆكەكانی ڕێگەی خۆشكرد بۆ دامەزراندی قوتابخانەی كلاسیكی لەبواری ئابوریدا.(كار سەرچاوەی بەها و سەرچاوەی سامانە) هەروەها ڕێگەی خۆشكرد بۆ ئابوریناسانی دوای خۆی درێژە بە فكرەكانی بدەن.
لەكۆتایدا دەگەینەوە ئەو ئەنجامەی سمس ئابوریناسێك و فەیلەسوفێكی گرنگ بووە لەماوەی سەدەی ١٨كە ژیاوە كاریگەری هەبوە.زیاتر بەو كتێبە ناسراوە بەناوی (سەروەت و سامانی گەلان) كە تیایدا بیرۆكەكانی خۆی خستۆتە ڕوو.
ئادەم سمس پێی وابو بازاڕەكان ئەو كات باش كاردەكەن كە كاتێ ئازاد بن.واتا حكومەت دەست نەخاتە كاری بازاڕەوە.
سهرچاوهكان :
كتێبی (ثروة الامم) نوسینی ئادهم سمس وهرگێڕانی حسنی زینه چاپی یهكهم ٢٠٠٧لهبهغدا چاپكراوه.
كتێبی ئادهم سمس نوسینی ئیومن باتڵهر وهرگێڕان علی حارس ٢٠١٤لهقاهیره چاپكردوه
كتێبی (ادم سميث قراءة في اقصاد السوق )نوسینی كامل وزنه ٢٠١٠.