ڕۆژی هەینی پێنجەمین كۆڕبەندی ئاشتی و ئاسایشی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست (مێپس2024) لە زانكۆی ئەمەریكی – كوردستان لە شاری دهۆك؛ دەست پێ دەكات و سێ رۆژ بەردەوام دەبێت.
لەسەر ئاستی هەرێمی كوردستان، هەریەكە لە سەرۆك مەسعوود بارزانی، نێچیرڤان بارزانی سەرۆكی هەرێمی كوردستان؛ مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان؛ ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ و چەندان بەرپرسی تری حكوومەتی و حزبی بەشداریی كۆڕبەندەكە دەكەن.
لە كۆربەندەكە نزیكەی 124 ئەكادیمیست لە 40 وڵاتی جیاوازە بەشداریی دەكەن كە 73%ـیان بۆ جاری یەكەم بەشدار دەبن، لە میانی كۆڕبەندەكەدا، ژمارەیەك پانێل و وۆركشۆپ لەبارەی دۆخی ئێستەی دنیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەڕێوە دەچن.
كۆڕبەندی “مێپس”ـی ساڵی ڕابردوو 20-11-2023 بەڕێوە چوو و بۆ ماوەی سێ ڕۆژ بەردەوام بوو. لەو كۆڕبەندەدا مەسروور بارزانی سەرۆك وەزیرانی كوردستان، هەنار و هەنگوینی كوردستانی بە دیاری دایە بۆریس جۆنسن سەرۆك وەزیرانی پێشتری بەریتانیا.