سۆران سرێشمەیی_خەلیفان
پڕۆژەکە ١٨٦ میلۆن دیناری بۆ تەرخانکراوەو ڕاستەوخۆ لەلایەن ئیدارەی سۆران جێ بەجێدەکرێت.
تاریق ئیبراهیم سەرۆکی شارەوانی خەلیفان بەزاری کرمانجی ڕاگەیاند:”لەسەر بودجەی ئیدارەی سۆران پڕۆژەی
دروست کردنی شۆستە و قیرتاوکردنی شەقامی سەرەکی ناوەندی بازاری خەلیفانە بۆ بناری کۆرەک لە جێبەجێکردندایەو کارکردن تێیدا بەردەوامە.”
پتر گوتی:” جگە لەمە کارکردن لە پڕۆژەی کۆنکریتکردنی گەڕەکی ڕاپەرین و زارگەڵی، شەهیدان بەردەوامە کە خۆی دەبینێتەوە لە رێکەڵ ڕێژو درووستکردنی شۆستەو ئاوەڕۆی کراوە.”