زاری کرمانجی – سۆران :
بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و داوایان لێدەکات بۆ ماوەیەک دەستبەئاوەوە بگرن.
لە ئاگاداریەکەی بەڕێوەبەرایەتی ئاوی سۆران هاتووە ” هاووڵاتییانی ئەم گەڕەکانەی کە ناویان لە خوارەوە هاتووە لە سنووری قەزای ناوەندی سۆران و ناحییەی دیانا ئاگادار دەکەینەوە، بەهۆی کارکردن لە پڕۆژەی دەروازەی شاری سۆران و گۆڕینی ڕێڕەوی هێڵە سەرەکییەکانی ئاوی خواردنەوەی شار، پڕۆژەی ئاوی زارگەلی بە شێوەیەکی کاتی ڕادەگیرێت، لە ڕۆژانی شەممە، یەکشەممە و دووشەممەی هەفتەی داهاتوو کە دەکاتە ( 23,24,25/11/2024)،
بۆیە داوا لە هاوڵاتییان دەکەین کە لەو ڕۆژانە دەست بە ئاوەوە بگرن.
ناوی گەڕەکەکان:
ناوچەی پیشەسازی و باپشتییانی خواروو، دووسایدی زارگەلی تاوەکو فلکەی گشتی بازاڕ و گەڕەکی بەختیاری و گەڕەکی شەهیدانی بەختیاری و پشت هۆڵی بوونەکان، پشت ڕێکخستن، گەڕەکی چەمی ڕێزان و بەشێکی گەڕەکی نەورۆز (پشت هۆتێل بینەزیر) و ناو بازاڕ و گەڕەکی گۆڕەز، گەڕەکی بانە و بەشێکی گەڕەکی کانی و گەڕەکی ئازادی و گەڕەکی شەهیدانی ئازادی، گەڕەکی خاتووناوە و گەڕەکی دێلزیان و گەڕەکی شەهیدانی دێلزیان، گەڕەکی برادۆست).