زاری كرمانجی-سۆران
فەرمانگەی ژینگەی ئیدارەی سۆران بڵاوی كردەوە، ئاگادار كراینەوە کە هەندێ سەرپێچیکاری ژینگە هەڵساون بە سوتاندنی دارێکی بە تەمەنی گۆڕستانی سوارخەیلان لە هاودیان، ئەمەش پێچەوانەی یاسا و ڕێنمایی ژینگەییە، دەست بەجێ فەرمانگە دەستی کرد بەبەدواداچوون بۆ ئەم بابەتە وە بەمەبەستی دۆزینەوەی تاوانباران بۆ ئەوەی ڕووبەڕوی یاسایان بکاتەوە، بەپێی یاسایی پاراستن و چاککردنی ژینگە ژمارە (8)ی ساڵی 2008.
لە ماددەی (31) بڕگەی 4دا هاتووە: هەرکەسێک هەڵسێت بە بڕین و دەرهێنان و نەهێشتنی دار و نەمام، ڕووەک و گیای سەر زەوی و ئاوی لە موڵکی گشتیدا ئەوا سزادەدرێت بەم شێوەیەی خوارەوە.
ماددەی (42) : سزا دەدرێت بە بەندکردن بۆ ماوەیەک لە مانگێک کەمتر نەبێت یان بە غرامەیەک کە لە (150,000) هەزار کەمتر نەبێت وە لە (200,000,000) ملیۆن زیاتر زیاتر نەبێت، وە دەکرێت بە هەردوو سزایەکە سزا بدرێت.