وەرزش ـ زاری کرمانجی:
گۆڵپارێزێکی پیشەگەری کورد و پێشووی هەڵبژاردەی عێراق، چووە نێو ستافی یانەیەکی خولی نایابی ئینگلیزی.
دوێنی پێگەی فەرمی نیوکاسڵ یونایتد ئاماژەی بەوە داوە، کە شوان جەلال، گۆڵپارێزی پێشووی یانەکانی تۆتنهام، بۆورنمەس و کۆمەڵێک یانەی دیاریی دیکەی خولی نایابی ئینگلیزی. بۆ ستافی راهێنەرایەتی یانەکە زیادکراوە.
نیوکاسڵ یونایتد، بەسەرکردایەتی ئیدی هاو ئاستێکی نایاب پێشکەش دەکەن لە 11 یارییدا 18 خاڵیان کۆکردوەتەوە و لەپلەی شەشەمی ریزبەندی پرێمەرلیگ دێن.
شوان جەلال، دەبێتە راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی نیوکاسڵ، دوێنی بەپێگەی فەرمی یانەکەی راگەیاند:” دڵخۆشم کە پەیوەندیم بە نیوکاسڵ یونایتدەوە کردووە، بە پەرۆشم بۆ کارکردن لەگەڵ یانەکە، هەروەها لەگەڵ ئیدی هاو و تیمی راهێنەرایەتی، کە رێزم بۆیان هەیە.”
بەگوێرەی هەواڵی پێگەکانی بەریتانیا بێت، لەسەر داوای ئیدی هاو ـی راهێنەر، شوان هێنراوەتە نێو ستافی راهێنەری یانەکە.
شوان جەلال، پێشتر 6 ساڵ لە یانەی بۆورنمەس لەژێر سەرپەرشتی ئیدی هاو یارییکردووە، لە ساڵی 2020 بەیەکجاری وازی لە یارییکردن هێنا و دواجار راهێنەری گۆڵپارێزانی یانەی ستۆکپۆرت کاونتی ئینگلیزی بوو.