هەندێك بەڵگەی نامەی نهێنی كە كەوتبووە دەست كەناڵەكانی راگەیاند و رۆژی چوارشەمە بڵاو كرایەوە، ئاشكرای كردووە كە ئەگەری بەكار هێنانی چەكی ئەتۆمی لەلایەن روسیاوە هەیە و بۆ رێگری لە زیانەكانی بەرلین لە چوار چێوەی پلانێك دەستی بە ئامادەكارییەكان كردووە، بە تایبەتی چۆنییەتی ناردنی 800 هەزار سەربازی ناتۆ ( لە نێویاندا سەربازانی ئەمریكی ) بۆ ئۆكرانیا لە وەڵامی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ناتۆ.
بەگوێرەی ڕۆژنامەی نیویۆرك پۆست، “ئۆپەراسیۆنەكانی ئەڵمانیا” بەرنامەیەكی هەزار لاپەڕەیە و ئەڵمانیا ئامادە دەكات بۆ ئەگەری سیناریۆی جەنگی جیهانی سێیەم.
لەسەر بنەمای ئەم ڕاپۆرتە، ئەم بەڵگەنامە زۆر نهێنییانە وردەكارییەكان سەبارەت بە هەندێك پێكهاتە و ژێرخانی دیاریكراو دەخەنەڕوو كە دەبێت پارێزراو بن بۆ بەكارهێنانی لەلایەن سەربازییەوە، هەروەها چۆنییەتی ئامادەكردنی خەڵكی مەدەنی بۆ زیادبوونی هەڕەشەكان. بەپێی ڕۆژنامەی ئەڵمانی “فرانكفۆرتەر ئالجیمەین زایتونگ”، بەرلینیش خۆی ئامادە دەكات بۆ گواستنەوەی 200 هەزار ئۆتۆمبێلی سەربازی بۆ سەرتاسەری ئەڵمانیا – لە ئەگەری ئەوەی ناتۆ ناچار بێت هەوڵەكانی ئۆكرانیا بەهێز بكات.
هەروەها ئەڵمانیا ئامۆژگاری هاووڵاتییانی وڵاتەكەی كرد كە ئامادە بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی خراپترین بارودۆخەكان و زیادكردنی توانای خۆبژێوییان لە ڕێگەی ڕێگاكانی وەك دانانی مۆلیدەی گازوایل یان تەنانەت تۆرباینەكانی با.
پوتین “یاری بە ترسەوە دەكات”.
ئەم نیگەرانییە تەنیا لە ئەڵمانیادا سنووردار نییە. هەروەها سوید و نەرویج لەم دواییانەدا بروشوریان بڵاوكردۆتەوە كە هاووڵاتییان فێری چۆنییەتی ئامادەكاری دەكەن لە ئەگەری بڵاوبوونەوەی شەڕی ئۆكرانیا بۆ وڵاتەكانیان.
ئەم نیگەرانیانە لە كاتێكدا زیادی كردووە كە ڤلادیمێر پوتین سەرۆكی ڕووسیا ڕۆژی سێشەممە بە فەرمی سیاسەتی هێرشی ئەتۆمی كرێملینی گۆڕی و ڕایگەیاند كە ڕەنگە ئێستا مۆسكۆ چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت بۆ وەڵامدانەوەی هێرشە “تەقلیدییەكان”ی ناموووشەكی.
هەرچەندە ئەڵمانیا ڕەخنەی زۆری لێ گیراوە كە لە ساڵی 2022ەوە ئامادە نەبووە پاڵپشتی ئۆكرانیا بكات، بەڵام ئانالنا بێربوك وەزیری دەرەوەی ئەم وڵاتە ڕایگەیاند ” وڵاتەكەی ڕێگە نادات گۆڕانكارییەكانی پۆتین لە سیاسەتی ئەتۆمیدا بیانترسێنێت”.