زاری كرمانجی-سۆران
لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەستكراوە بە پڕۆژەی چاككردن و ئامادەكاری بۆ قیڕتاو كردنی ڕێگای گوندی بێشە و گوندی هەسنان.
پڕۆژەی چاككردن و قیڕتاو كردنی ئەم دوو ڕێگلەیە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت لە ڕێگەی بەڵێندەرایەتی، قۆناغی یەكەم دەستكراوە بە فرەوانكردن و تێكەڵە ڕێژكردنی و دانانی پڕدی بچوك و ئاوەڕۆ قۆناغی دووەمیش دەست بە قیڕتاو كردنیان دەكرێت”.
بەپێی زانیارییەكانی زاری كرمانجی گوژمەی ڕێگای گوندی بێشە بریتیە زیاتر لە 713 ملیۆن دینار، هەروەها گوژمەی ڕێگای گوندی هەسنان زیاتر له 268 ملیۆن دینارە.