ئومێد گەیلانی
-دڵنیایی ئەدەم ئەگەر ئاوا سەیری بکەین و مامەڵەی لەگەڵدا بکەین سەرەتا پەروەردە ئینجا فێرکردن ئەوا زۆریک لە کێشەکان چارەسەر دەبن و ئاستی قوتابیان باشتر دەبێت!
-پڕۆسەی پەروەردە و فێرکردن پرۆسەیەکی تیۆری و پراکتیکیە، مامەڵەی مامۆستا لەگەڵ فێرخواز لە ژینگەیەکەوە بۆ ژینگەیەکی تر لە فێرخوازێکەوە بۆ فێرخوازێکی دەگۆڕێت.
-چۆنیەتی بەڕێوەبردنی ئەم پڕۆسەیە پێویستی بە بەڕێوەبردنێکی تۆکمە بە شێوازی گروپ لە دەستەی بەڕێوەبەری قوتابخانە و مامۆستایان هەیە.
-هەروەها شێوازەکانی وانەگوتنەوە گرنگە و پێویستە مامۆستا کاریگەرترینیان هەڵبژێرێ بۆ نمونە Student- centre Teacher- center کە ئەمانەو چەندین شێوازی تر هەن بۆ پێشکەش کردنی وانە بە قوتابیان.
-باشترین شێوازی وانەوتنەوە بۆ خوێندکاران بەندە بە بابەتەکەت و فێرخوازەکانت و ئەو ژینگەیەی کە تێیدا وانە دەڵێیتەوە. -شێوازی وانەوتنەوەیەکی تێکەڵە کە مامۆستا و قوتابی هەردوکیان ڕۆڵ بگێڕن گونجاوە بۆ فێرکردنی کۆمەڵێک فێرخوازی هەمەچەشن چونکە نەرم و نیانە، ڕێگەت پێدەدات شێوازی وانەوتنەوەت لەگەڵ خوێندکارەکاندا بگونجێنیت.
-پێداویستیەکانی وانەگوتنەوە گرنگە وەک بەکارهێنانی
داتاشۆ، وێنە، ماجێکی ڕەنگاو ڕەنگ، بیتی سپیکەر….هتد
-بەڕێوەبردنی پۆل Classroom management
بەڕێوەبردنی پۆل بریتییە لەوەی کە چۆن مامۆستایان پۆلەکانیان بە ڕێکوپێکی و تەرکیز و بە باشی بەڕێوەببەن، ئەویش بریتییە لە دانانی ڕێساکان و ڕۆتینەکان و بەکارهێنانی هەندێ ستراتیژی بۆ ئەوەی فێرخوازەکان بکەونە سەر ڕێڕەو و سەرقاڵ بن بە خوێندنەکەیان هەر بۆ نموونە: لە پۆلێکی باش بەڕێوەبردراودا فێرخوازەکان بە تەواوی دەزانن کە چی بکەن کاتێک دەچنە پۆلەکەیان.
-ژینگەی فێربوونی ئەرێنی لە قوتابخانەو پۆلدا بۆ قوتابیان ئەو ژینگەیە کە فێرخوازان هەست بە بەشداریکردن و بەرپرسیارێتی دەکەن لە فێربوونیان لە هەمان کاتدا ئەوەندە ئاسوودە بن کە بتوانن بە تەواوی بەشداری لە چالاکییە گروپی و تاکەکەسییەکان بکەن.
- پاراستنی لایەنی دەروونی خوێندکاران بۆ گەشەپێدانی گشتی و ئەزموونی فێربوونیان زۆر گرنگە، چونک ژینگەیەکی پشتیوانی دەتوانێت یارمەتیان بدات لە ڕووی ئەکادیمیەوە گەشە بکەن و باشتر ئامانجەکانیان بپێکن.
- هەروەها هاوکاری نێوان خێزان و قوتابخانە یارمەتیدەرە بۆ دڵنیابوون لەوەی کە گەشەی قوتابیان گشتگیرە، کە هەردوو لایەنی ئەکادیمی و سۆزداری و کۆمەڵایەتی لەخۆدەگرێت، لەم ڕوانگەیەوە توێژینەوەکان دەریدەخەن کە ئەو خوێندکارانەی کە پشتیوانی خێزانەکانیان هەیە ئەنجامی ئەکادیمی باشتر بەدەست دەهێنن.