جاوید حیكمەت كەریم
قوتابی زانكۆی سۆران، بەشی مێژوو، قۆناغی چوارەم
شێخ عەبدولسەلام باپیری مەلا مستەفا بارزانی لە ١٨٧٢ دا مردووە و كوڕەكەی بە ناوی شێخ محەممەد بووە بە سەرۆكی هۆزی بارزان. مەلا مستەفا بارزانی پێنجەمین و دوایین كوڕی شێخ محەممەد لە ڕێكەوتی ١٤ی ئازاری ١٩٠٣دا لە گوندی بارزان لە دایك بووە. ساڵی ١٩٠٤ باوكی مەلا مستەفا بارزانی مردووە و برا گەورەكەی، عەبدولسەلام بووەتە سەرۆكی هۆز، مەلا سێ ساڵ بووە هێزەكانی تورك پەلاماری خێلەكانی كوردیان داوە و عەبدولسەلام برای بەدیل دەگرن و مەلا مستەفا بارزانی و دایكیشی ڕەوانە دەكەن بۆ بەندیخانە ماوەی نۆ مانگ لەو بەندیخانەیە ژیان دەگوزەرێنن بزووتنەوە شۆڕش گێڕانەكەی لە ١٩٤٣وە دەست پێ دەكات، دوا بە دوای خۆبەدەستەوەدانی شێخ ئەحمەدی برای، ئەو سەر لە نوێ تێهەڵچووە، میری عێراقی بڕیاری دوور خستنەوەی بۆ ئێران دا. لە ساڵی ١٩٧٦دا بە مەبەستی چارەسەركردنی نەخۆشییەكەی بەرەو واشنتۆنی پایتەختی وڵاتە یەكگرتووەكان بەڕێكەوت و لە ١ی ئازاری ١٩٧٩دا بەهۆی شێرپەنجە لەوێ كۆتایی بە ژیانی دێت. لە ٥ی ئازاری ١٩٧٩دا تەرمەكەی لەسەر وەسیەتی خۆی لە شاری شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان ئەسپەردە كرا. لە ٦ی تشرینی یەكەمی ١٩٩٣ پاش ئازادبوونی بەشێكی باشووری كوردستان لەگەڵ تەرمی ئیدریسی كوڕی بە پێشوازی خەڵكەوە لە گوندی بارزان نێژرایەوە
ئەو سەركردانەی كە لاپەڕەكانی مێژوویان بە پاڵەوانێتی نەخشاند ئاواش كە بە هزر و و بیر و فەلسەفەی خۆیان میللەتێكیان خستە سەر ڕاستە. شەقام و شارستانیەتیان خستە چوارچێوەی كۆمەڵگاكەیانەوە، ئەوان ناویان لە مێژوودا دەدرەوشێتەوە. لەم ڕۆژانەوە ئەگەر سەیرێكی ئەو واقیعە سیاسی و كۆمەڵایەتی و ئابوورییەی كوردستان بكەین، لەو دەمەی بارزانی بیری نەتەوەخوازی تێدا ڕسكاند و خستییە چوارچێوەی میتۆدی كۆمەڵگاوە، دەبینن هەموو ئاراستەكان پێچەوانەی ئەوهـ بوون كە كورد مافی هەبێت ئازادی هەبێت، بارزانی پێوابوو هەر مرۆڤێك ئەزموون لە تەجروبەی ڕابردوو وەرنەگرێت ناتوانێت ئایندەش بینا بكات، چونكە دوژمن نەی دەتوانی دوو جار فێڵ و چاو بەستە لە بارزانی بكات، چونكە بەو پێیەی بارزانی خاوەن عەقڵیەتێكی ڕادیكاڵانەی حەكیمانە بوو هەروا زوو شتەكان بەسەریدا گوزەریان نەدەكرد بارزانی هەر كاتێك چۆكی بە دوژمن دادابێت، بەهۆی هێز و زۆر و چەكی قورس و دەبابە و زێڕپۆشەوە نەبووە، چونكە هەرگیز كورد لە سەردەمی شۆڕشی ئەیلوول خودان ئەو هێزە و چەكە نەبووە، بەڵكوو تەنیا پێشمەرگەی كوردستان خودان هێزێكی لە بن نەهاتوو بوو. ئەویش عەقڵیەتێكی حەكیمانەی سەركردەی بوو، بارزانی ڕابەر بوو كە هێزی دەبەخشی بێ هێزەكان لەبەر هەندێك بەسوود وەرگرتن لەو ئەزموونانە و بە حیكمەتی خۆی بارزانی ئەو پاڵەوانە بوو، ئەو زانا و فەیلەسووف بوو كە ڕۆژانی بەستەڵەكی تێكشكاند، و تەزووی ڕۆحی بەبەر بزاڤی ڕزگاری خوازنە دا كردەوە، فەلسەفەی بارزانی هەڵقوڵاوی واقیعی پڕ لە چەوسانەوەی خەڵكی كوردستان بوو بە دەست داگیركەران بۆیە بارزانی لە هەر ئەزموونێك پەندێكی لێوە وەردەگرت. بارزانی ڕۆڵێكی بەرچاوی و سەرەكی بینی وە لە تێكشكاندنی هێزی عێراق، ئەمەش دەرخەری ئەوەی كە هەمیشە بە سیمبولی نەتەوەی دادەنرێت.
بۆیە دەكرێت بڵێین بارزانی، بە درێژایی تەمەنی پڕ لە سەروەری و جوامێری خۆی لە خزمەت كردن ماندوو نەبووە، بۆیە ئێمە و مێژووش هەر چی بۆ بكەین و بنووسین ناتوانین بەشێكی بچووكیش لە وەفاداری ئەو بەرامبەر گەلەكەی بدەینەوە، لە بڕیاردان و هەموو كاروبارە كۆمەڵایەتییەكاندا و جیاوازی لە نێوان هەژار و دەوڵەمەند و دەرەبەگ و جووتیار دا نەكردووە، زۆر ڕاستگۆیانە پەنجەی خستووەتە سەر مەسەلەكان و حەقی بەخاوەن حەق داوە و سزای سەرپێچیكاران و تاوانبارانی داوە.
سەرچاوەكان:
1.بارزانی قارەمانی كورد و كەڵە پیاوی سەدەی بیستەم، د.كەوسەر عەزیز گەڵاڵی، هەولێر، 2006.
- ڕۆڵی مستەفا بارزانی لە پێشەوایەتی كردنی بزاڤی خوازی كورد ( 1943_1979)، د. قەرەمان حەیدەر ڕەحمان، هەولێر، 2024.
- مەلا مستەفا بارزانی و شۆڕشی ئەیلوول، د.جاسم خۆشناو، هەولێر، 2022.