حەلیمە عبدالباقی حەمەد
قوتابی زانكۆی سۆران/ بەشی مێژوو
سمكۆى شكاك سهردهكردهيهكى ديار و ناودارى نێو مێژوویی كوردە و بە خۆڕاگری لە دژی دەسەڵاتە ستەمكارەكانی ناوچە كوردنشینەكانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ناسراوە. شكاك لە كۆتایی سەدەی نۆزدەیەمدا لەدایكبووە، لە هۆزی شكاكەوە سەرچاوەی گرتووە، كە یەكێكە لە هۆزە كوردە بەرچاوەكانی باكووری ڕۆژئاوای ئێران و ڕۆژهەڵاتی توركیا.
سمكۆ شكاك زۆر جار بەهۆی سەركردایەتیكردنی لە كاتی ڕاپەڕینە جۆراوجۆرەكاندا لە دژی هەر دوو هێزی عوسمانی و فارس، لە سەردەمی زیادبوونی ناوەندگەرایی لەلایەن ئەو ئیمپراتۆریەتانەدا بانگەشە بۆ ئۆتۆنۆمی و مافەكانی كورد دەكرد. هەوڵە خۆڕاگرییەكانی بەشێك بوو لە بزووتنەوەیەكی فراوانتری كورد كە هەوڵی چارەنووسی خۆ نووسینی دەدا، زۆر جار لە بەرامبەر سەركوتكردنی توند لەلایەن هەر دوو فەرمانڕەوای عوسمانی و فارسەوە.
سیاسەت وان و شۆڕشگێڕێكی كوردی ڕێبەری هۆزی شكاك بوو كە ماوەیەك دەسەڵاتی ناوچەی ڕۆژئاوای دۆڵی ورمێی لە حكومەتی ناوەندیی ئێران سەندەوە. لە ١ كانوونی دووەمی ساڵی ١٨٨٧ لە ورمێ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان لەدایكبووە، لە ٣٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٠ لە شنۆ لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان تیرۆر كرا.
ژیانی سمكۆ ناوی ئیسماعیلە و كوڕی محەممەد پاشای كوڕی عەلی خانی كوڕی ئیسماعیل ئاغای شكاكە و بنەماڵەكەیان لە دێر زەمانەوە گەورە و دەسەڵاتداری خێڵی شكاك بوون.
سمكۆ لە ساڵی ١٨٨٧ لەدایكبووە و پاش مردنی باوكی و جەعفەری ئاغای برای، سەركردایەتی شكاكی گرتووەتە دەست و لە پێش جەنگی جیهانی یەكەمەوە دژی دەسەڵاتی قاجاری لە ئێران جەنگاوە، لە پاش جەنگیش لە خەباتێكی بێ وەچاندا بوو و دەستی بە گرتنی ناوچەكانی قەراغی گۆلی ورمێ كردووە.
وەك سەركردەیەكی سیاسی ناوی دەركرد و لە پێناو دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردیدا لە ساڵی ١٩١٩ شۆڕشی بەرپا كرد و چەندین ناوچەی گرنگی خستە ژێر كۆنترۆڵی خۆیەوە.
سمكۆ كچێكی شێخ محەممەدی سدیقی هێنابوو، شێخ محەممەد سدیق كوڕی شێخ عوبەیدوڵڵای نەهری و باوكی سەید تەها بوو ، كە یەكێك بوو لە سیاسەتوان و شۆڕشگێڕەكانی ئەو سەردەمە ، ئەو خزمایەتییە نێوان سەید تەها و سمكۆ شكاكی پتەو كرد.
لە ڕۆژی ٣٠ حوزیرانی ساڵی ١٩٣٠ بە پلانێكی كاربەدەستانی ئەوسای ئێران لە شاری شنۆ تیرۆر كرا.
چالاكییەكانی لە ساڵانی جەنگی جیهانی یەكەمدا هێزەكانی ڕووسیا گرتیان و دووریان خستەوە بۆ شاری تبلیس، دواتر ئازادیان كرد بەو مەرجەی لە شاری خۆی دابنیشێت و هیچ هەڵوێستێك دژی ڕووسەكان نەنووێنێت.
پەیوەندییەكی پتەوی لەگەڵ هێزەكانی پارچەكانی دیكەی كوردستان دروست كرد، لەگەڵ شێخ مەحموودی نەمر كە ئەویش لە باشووری كوردستان خەریكی شۆڕش بوو و دەیویست ئەو پارچەیەی كوردستان ڕزگار بكات ، پەیوەندییەكی توندوتۆڵی بەست . لەگەڵ شۆڕشگێڕان و سەركردەكانی باكووری كوردستان پەیوەندی گرت. سمكۆ بە مەبەستی بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندەواری و ڕۆشنبیریی كۆمەڵگای كوردستان، دەستی یارمەتی بۆ وڵاتانی دەرەوە و بە تایبەتی فەرەنسییەكان درێژ كرد ، چەندین مامۆستای بیانی هێنایە كوردستان ، بۆ زیاتركردنی چالاكییە كولتووری و نەتەوەیییەكانی دەستی بەسەر ورمێدا گرت و چاپخانەی ورمێی بۆ چاپی ڕۆژنامەی ڕۆژی كورد و شەوی عەجەم بە هاوكاریی مامۆستای كورد و تورجانیزادە لەشكركێشییەكی گەورەی هێزەكانی حكومەتی ئێران، سمكۆ ناچار بوو پاشەكشە بكات ، لە هاوینی ساڵی ١٩٢٢ شەڕی گەورەی شەركەیازی لە نێوان هێزەكانی سمكۆ شكاك و سوپای ئێراندا هەڵگیرسا ، هەر چەندە كوردەكان بۆ ماوەیەك خۆیان ڕاگرت بەڵام لە كۆتاییدا هێزەكانی سمكۆی شكاك شكستیان خوارد و ناوچەكەیان دەستی بەسەردا گیرا. سمكۆ پەنای بردە بەر توركیا و لە ئەنجامی پەلاماری توركەكانیش هاوسەرەكەی كوژرا و كوڕێكی بە دیل گیرا ، بۆیە ئەمجارە سمكۆ لە ساڵی ١٩٢٣ ڕووی كردە باشووری كوردستان و لەلایە شێخ مەحموودەوە پێشوازی لێ كرا.
لە ساڵی ١٩٢٤ بە بڕیارێكی لێبوردن و لەسەر داوای ئینگلیزەكان گەڕایەوە ئێران و لە ساڵی ١٩٢٦ جارێكی تر شۆڕشی بەرپا كردەوە ، كە بە شۆڕشی سمكۆی شكاك ناسراوە.
بەڵام ئەم جارە سەركەوتوو نەبوو و ماوەیەك لە توركیادا بەدەست بەسەری مایەوە. پاش ئازادكردنی گەڕایەوە ئێران و لە ڕۆژی ٣٠ حوزەیرانی ساڵی ١٩٣٠ بە پیلانێكی كاربەدەستانی ئەوسای ئێران لە شاری شنۆ تیرۆر كرا و بەمەش شۆڕشەكەی سمكۆ كۆتایی هات كە یازدە ساڵ درێژەی كێشا.
دەرەنجام:
سمكۆی شكاك سەركردەیەكی سیاسی بووە و ڕۆڵی گەورەی بینیوە لە دامەزراندنی دەوڵەتێكی كوردی ، و كەسایەتییەكی كاریگەر بووە بەسەر جیهانی دەرەوەدا و چەندین هەوڵ و تێكۆشانی كردووە لە پێناوە كورد و نەتەوەی كورد. و بەردەوام لە هەوڵی ئەوەدا بووە ئاستی ڕۆشنبیری گەلی خۆی بەرەو پێشەوە ببات و ڕێكیان بخات
سەرچاوە:
١.سمكۆ ئیسماعیل ئاغای شكاك، و بزووتنەوەی نەتەوایەتیی كورد / نووسینی: محەممەد ڕەسووڵ هاوار.
٢.سمایل ئاغای شكاك -سمكۆ ، ڕێبەری شۆڕشگێڕ و سەربەخۆییخوازی گەلی كورد، كۆكردنەوەی و ئامادەكردنی ڕەحمان نەقش.