زاری كرمانجی-ناحیەی دیانا
دەستكراوه بە دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و كۆنكرێتكردن و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ بۆ گوندی مەجیداوە لە سنووری ناحیەی دیانا.
لاوین ئازاد سەرۆكی شارەوانی مەجیداوە لە سنووری ناحیەی دیانا، بە زاری كرمانجی گووت: ” لە درێژەی كارو پڕۆژەخزمەتگوزارییەكانمان دەستكراوە، بە دروستكردنی شەقامە ناوخۆییەكان و كۆنكرێتكردن و دانانی تۆڕی ئاوی خواردنەوە و ئاوەڕۆ بۆ سەنتەری مەحیداوە”.
ئاماژەش بەوەكراوە: ” گوژمەی ئەم پڕۆژەیە بریتییە لە 816 ملیۆن دینار، لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێبەجێ دەكرێت.