زاری كرمانجی – سۆران :
دوو وڵاتی هاوسنووری ڕووسیا، ئامادەكاری بۆ جەنگ دەكەن و هۆشداری بە هاووڵاتییانی خۆیان دەدەن .
دوێنێ دووشەممە 18ی تشرینی دووەم، سوێد دەستنووسێكی ئامادەكاری بۆ جەنگ لە نێو هاووڵاتییانی بڵاو كردووەتەوە و لە هەمان كات وڵاتی فینلاندە ش ماڵپەڕێكی تایبەت بە زانیاری و ڕێگاكانی ئامادەكاری بۆ شەڕ و قەیرانەكانی دوای شەڕ خستووەتە بەردەست هاووڵاتییانی خۆی .
میكاییل فریسێل، بەڕێوەبەری ڕێكخراوی (ڕووداوە مەدەنییە پێشبینینەكراوەكان) لە وڵاتی سوێد كە بەرپرسە لە ڕێكخستن و دابەشكردنی ئەم نامیلكە دەستنووسانە، ڕایگەیاند “بارودۆخی ئەمنی زۆر جددییە و نابێت بەرخۆدانمان بەرامبەر بە هیچ جۆرێك بەرز بكەینەوە لە قەیران یان شەڕ.”
نامیلكەی دەستی حكومەتی سوێد، كە بە زمانی سوێدی و ئینگلیزی چاپ كراوە و وەشانی دیجیتاڵی بە زمانەكانی تر، لەوانە عەرەبی و فارسی و ئۆكراینا یش بەردەستە.
هاوكات حكومەتی فینلاندیش بە هەمان شێوە لە ڕێگەی ماڵپەڕێكی نوێدا، زانیاری لەسەر ئەگەرەكانی بەردەم ڕوودانی قەیران و جەنگ پێشكەش بە هاووڵاتییانی دەكات .
فینلاند كە سنووری 1340 كیلۆمەتری لەگەڵ ڕووسیا هاوبەشە، ئاسایشی سنوورەكانی بۆ بەرزترین ئاستی بەرز كردووەتەوە.
ئەم دوو وڵاتە كە دەیان ساڵ لەمەوبەر بڕیاری بێلایەنی سەربازییان دابوو، دوای هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆكراینا، بوونە ئەندامی ڕێكخراوی پەیمانی باكووری ئەتڵەسی(ناتۆ)، دوای شەڕی سارد، سوێد كە خەرجییە سەربازییەكانی بە شێوەیەكی بەرچاو كەم كردەوە و زیاتر سەرنجی لەسەر ئاشتی پارێزی نێودەوڵەتی بوو، دوای داگیركردنی كریمیا لەلایەن ڕووسیا لە ساڵی ٢٠١٤دا، ئەم ڕەوتەی گۆڕی. ئەم وڵاتە جگە لە وەبەرهێنانی زۆر لە پیشەسازی بەرگریدا، پەناگەی بۆمبەكانی بەهێزتر كرد و سەربازگەیەكی لە دوورگەی گۆتلاند لە دەریای باڵتیك كردەوە.