زارى کرمانجى:
وەزارەتی پلاندانانی هەرێمی كوردستان بۆ سەرژمێریی رۆژی چوارشەممە و پێنجشەمە، ژمارەی فریاكەوتنی تایبەتی بڵاوکردەوە، كە بۆ سەرژمێری دانراوە.
ئەمڕۆ سێشەم 19ـی تشرینی دووەم، وەزارەتی پلاندانان ـ دەستەی ئاماری هەرێم، هێڵی گەرمی پێوەندیكردن بۆ هەموو هاووڵاتییان و بژمێرەكان تایبەت بە سەرژمێری ڕادەگەیەنێت.
ژمارەكان بریتین لە ئاسیا ( 567 ) و كۆڕەك ( 567 ) كە سەرجەم هاووڵاتییان بۆ سەرژمێری یان بژمێرەكان پێوەندی بەو سەنتەرە بكەن و هاوكاریان دەبێت.
بڕیارە لە كۆتایی ئەم هەفتەیە سەرژمێریی گشتیی بەڕێوە بچێت و لە هەرێمی كوردستان 19 هەزار كەس وەك تیمەكانی سەرژمێری ئامادە كراون.