سەردار قازی ـ زاری کرمانجی:
ناوەڕاستی مانگی داهاتوو کێبڕکێی خولی یانە پلەیەکەکانی کوردستان دێتە ئەنجامدان، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان ـیش وادەی راکێشانی تیروپشکی ئەو خولەی دیاریکرد.
جەلال سەعید، گوتەبێژی فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستان، بەزاری کرمانجی گوت:” 19 یانەی کوردستان بەشداری لە خولەکەدا دەکەن، کە یارییەکانی بەشێوازی خول و یەک قۆناخ بەڕێوەدەچن. هەموو یارییەکانیشی بە تۆپێکی تایبەت بە خولەکە ئەنجام دەدرێن.”
گوتیشی:” سبەی شەممە 22-10-2022 کاتژمێر 11 ـی بەیانی درا، بۆ ئەنجامدانی تیروشکی خولی پلەیەکی کوردستان.”
13 ـی مانگی داهاتوو خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دەستپێدەکات. یانەکانی رواندز و هەڵۆ، نوێنەرایەتی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەکەن لەخولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان.