سەردەشت حسن
قۆناغی چوارەم بەشی مێژوو ئادابی زانكۆی سۆران
-ویلایەتی موسڵ لە چوار لیوا پێکدەهات: موسڵ، هەوڵێرە، سڵێمانی، و کەرکوك. مەسەلەی کورد لەعێراقدا دوو دیاردە بوو دیاردەی یەکەم: لەلایەنە تاریکەکەی مەسەلەی کورد کە برییتەی بوو لەکۆیلەکردنی و پارچە پارچەکردنی بەشەکانی و بێبەش کردن لەژیانێکی مرۆڤانە، لەبابەتی دووەم لەلایەنە رووناکەکەی کەبرییتە لە خەباتی گەڵی کورد لەپێناو ڕزگاربوون و مافی دیاریکردی چارەنوسی خۆی.
-بەریتانیا هەر لە ساڵی (١٩١٩)دا هەوڵیدا حوکمێک لەعێراق دابمەزرێنت لەسایە حوکمی شێخانی کوردا، بوو مەرجی گوێڕاڵی ئەو بن. بەسەرۆکایەتی شێخ محمود حوکمەتەکی لە سڵێمانی دامەزراند لەکاتی بەستنی پەیمانی سیڤەر دەوڵەتی کورد کەوتە ناوە ناوان لەساڵی ١٩٢٠. پاشن بەهۆ فشار تورکیا لەم کارە پەشیمان بۆیەوە. کوردەکان هەر لەسەرەتاوە هەوڵیانداوە سوود لەکۆنگر (ئاشتی پارس )وەربگرن لەساڵی ١٩١٩تا١٩٢٠ شەریف پاش بەیەیاوەریی شاندێک بەشدار کۆنگرەکە بکات شەریف پاشا توانی قسە لەگەڵ نوێنەرانی وڵاتانەبکات، کە ژماریان (٢٩)وڵات بوو بۆ مەبەستی پرسی دامەزراندی دەوڵەتی کوردی لەژێر ئینتیدابی بەریتانیا. خستە بەردیدی نوێنەرانی بەریتانیا.ئەم بەرپێشچونە (ئیتحادییەکانی)تورکی نیگارەن کردبوو هەوڵی بەردوام داد ئاستنگ بخنە بەردەم هەنگاوەکانی شەریف پاشا. عارف پاشا نامەک بۆ شەریف پاشا ناردوە بەتەواوی هەڵخەڵەتاندنی بەڵێنە چەواشەکارییەکانی (مستەفا کەماڵ) پێوە دیارە. لەلایەکی تر بەریتانیاکان تێبنی زۆریان هەبوو لەسەر شەریف پاشا کە بەپیاوی فەڕەنسیەکان لەقەلامیانداوە. بەلام هێشتا ئومێدکیان بە بەریتانیاکان مابوو بەلام لەساڵی ١٩١٩ شێخ محمود بەبرینداری گرت بەهۆی خیانتی هەندێک لەئاغ کوردتکان. ئەم هەوڵیست کاریگەری لەسەر کورد کردوە کەوایکردوە (کەماڵ مستەفا) بەدرفەتە بزانێت لەگەڵ کوردەکان دابنیشت وە دروستبوونی دەوڵەتێکی ئەرمەنی ڕەتبکاتەوە کەدواتر کاریگەریکی زۆری لەسەر ئایندە کورد کردوە. پرسی موسڵ لەسەردەمی فەیسەڵ لەعێراقدا بەتایبەت خەڵکی ناوچەی سڵێمانی ڕەتیانکردۆتەوە، بۆ ڵکاندیان بەعێراقەوە، سەبارەت بەدانا کەسێک وەک فەیسەڵ بەتایبەت لەنێوە شیعەکان کەزۆرینە عربی ناوچەک پێکدێنن، کوردەکانیش نایەنەوێت بەچن ژێر دەسەلاتی دەوڵەتێکی عەرەبی، چەرچڵیش بەبیروبۆچوونەی خۆی پەیوستە و نایەوێ کوردەکان بەزۆر بخات ژێر دەسەلاتەی عەرەبەکان. چونکە هەر دەسلاتیان گرت دەست نابایەخێک بەکورد نە بەهەستی نەتەوایەتی نادەن. کۆکس، لەهەوڵەکانی بەردەوام بوو بۆ دامەزراند عێراق پێوە ڵکاندی ویلایەتی موسڵ بەعێراق.
-تورکیا نەیویست دەستبەرداری پارێزگای موسڵی دەوڵەمەند بە نەوت بێت، بەریتانیاش ئامادە نەبوو بیهێڵێتەوە پرسیارەکە ئەوەیە بۆچی بەریتانیا لەبری دەوڵەتی عەرەبی کار بۆ دروستکردنی دەوڵەتی کوردی نەکرد؟! لە کاتێکدا نەوت لە خاکی کورددا بوو، گومانی تێدا نییە کە بەریتانیا دەیزانی کە ڕێککەوتن لەگەڵ کورد لەسەر پرسی نەوت ئاسانتر و قازانجێکی زیاتری دەبێت، بەڵام نەوەی بەریتانیای ناچار کرد پشت لە تورکیا بکەن کە تا ڕادەیەک کۆنترۆڵی بەسەر تورکیادا هەیە کوردستان لە ژێر دەسەڵاتی خۆیدا، نەیدەویست پشتیوانی لە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بکات لە بەشێکی کوردستان فەرەنسا و ئامریکاش خۆی ڵێ خۆش کردبوو،لە سوریا و ڕەزاشای ئێرانیش پێکهێنانی دەوڵەتی کوردی وەک هەڕەشەیەکی ڕاستەقینە بۆ سەر ناوچە کوردستانییەکانی ژێر دەسەڵاتی خۆیان دەبینی ئەو هیوای خواست گەڕاندنەوەی دەوڵەتی موسڵمان، بەڵام پشتی بە دامەزراندنی دەوڵەتی کوردی بەست. کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان نەیتوانی ئامانجی پێشووی خۆی بگات قوربانی زۆریان دابوو بۆی. هەندێک هۆکارە بۆ دروست نابوونی دەوڵەتی کوردی
١-هەندێک نوسەرە هۆکارەک دەخنە ملی هاوپەیمانان،
٢-زیاتر هۆز عاشایەری و ئاین بوو
٣-بەهێزی هەستی ئاین لەنەتەوەیەتی.
٤-پارچ پارچی خاکی کوردستان.
٥-نابوونی چەک پێداویست شەڕ
٦-بزاڤ کوردییەکان هێندە بزاڤی سەربازی نابوون
1925: دوای ناردنی لیژنەیەکی راستی دۆزینەوە بۆ پارێزگای موسڵ، کۆمەڵەی نەتەوەکان بڕیاری دا کە ئەو وڵاتە ببێتە بەشێک لە عێراق، بەو مەرجەی بەریتانیا بۆ ماوەی 25 ساڵی دیکە دەسەڵات بۆ عێراق بگرێتە دەست بۆ مسۆگەرکردنی ئۆتۆنۆمی دانیشتوانی کورد. ساڵی دواتر تورکیا و بەریتانیا پەیماننامەیەکیان واژۆ کرد کە بەپێی بڕیاری کۆمەڵەی نەتەوەکان بوو.
-لەکۆتاییدا: پرسی کورد پرسێک ئاڵۆز بوو لەنێوە کێشە موسڵ پەیمانامەکان بۆ سەربەخۆ بوونی کورد نیەتوانی ئەم هیوا بەدەست بهێنت ویلاتی موسڵ بوو بەشێک لەعێراق.
کتێب: ١-کاریگەری قۆناغی نێوان پەیماننامەکانی سیڤەر و لۆزان.. لەنوسینی:سەرباز مەجید خۆشناو.
٢-مەسەلەی کورد لەعێراق، نوسین غزیز شەریف.
٣-مێژوی هاوچەرغی کورد نوسین دیوید مک داول.
٤-لینک ئەڵکتڕۆنی :GPF لەلایەن پیتەر سلاگڵێلت