محەممەد مەحموود – رواندز:
بەشە خۆراکی مانگی ١٠ گەیشتە لای بریکارەکانی خۆراک لە رواندز ودەستبە دابەشکردنی دەکرێت.
فەرسەت مەغدید، بریکاری دابەشکردنی ئاردو خۆراک لە رواندز بە زاری کرمانجی راگەیاند” ئەمڕۆ بەشە خۆراکی مانگی ١٠ لەسەر لیستی مانگی ١١ گەیشتە لای بریکارەکانی خۆراک و دەستبەدابەشکردنی دەکرێت، ماددە خۆراکییەکانیش پێک دێن لە، برنج، شەکر، زەیت، ماش، نیسک”.
ئەو بریکارە گوتیشی” لەم مانگە دۆشاوی تەماتە دابەشناکرێت لەبەر ئەوەی پێشتر دابەشکرابوو.