محەممەد مەحموود- سۆران :
لە ئێستادا تەواوی کۆڵانەکانی کۆمەڵگەی گەڵاڵە کاری قیرتاو کردنیان بۆ دەکرێت و شەقامی سیدی فرۆشان کە کۆمەڵگەی گەڵاڵە بە سەنتەری بازاڕی سۆران دەبەستێتەوە قیڕتاودەکرێت.
ئەندازیار سامان محەممەد، بە زاری کرمانجی راگەیاند ” شەقامی سیدی فرۆشان قیڕتاو دەکرێتەوە ئەمەش لە چوار چێوەی ئەو پڕۆژەیەیە کە ئێستا لە کۆمەڵگەی گەڵاڵە جێ بەجێ دەکرێت، ژمارەی کۆڵانەکانی کۆمەڵگەی گەڵاڵە ٢٥ کۆڵانە و جگە لەو کۆڵانانەش رێگای سەرچاوەو شەقامی شێرەژنیش کاری قیڕتاو کردنی بۆ دەکرێت.
پڕۆژەکەش لە لایەن کۆمپانیای کاڤین گرووپ جێ بەجێ دەکرێت.