زارى کرمانجى-رواندز:
لە گوندى بێخاڵى سنوورى قەزاى ڕواندز، دەستکرا بە پاککردنەوەى کێڵگەمینێکى نوێ .
لەلایەن بەڕێوەبەرایەتى گشتیى کاروبارى مینى هەولێر، تیمى مینلابەرى دەستى٣، لە گوندى بێخاڵى سنوورى قەزاى ڕواندز، دەستکراوە بە پاککردنەوەى کێڵگەمینى ( سەرەکێل )، پێشتر لەو شوێنە چەند هاووڵاتییەک بەهۆى مینەوە بوونەتە قوربانى.