زاری کرمانجی-سۆران:
لە ئەنجامی رووداوێکی هاتووچۆ لە رێگای کەمەربەندی (زارگەڵی-کاولۆکان) لە نێوان دوو ئۆتۆمبێل، بەهۆیەوە شەش کەس بریندار بوون.
مقەدەم محسین تەحسین، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سۆران، بەزاری کرمانجی گووت ” دوای نیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی، ئاگادارکراینەوە لە لایەن رێپێدراوی هاتووچۆ (نزار عەبدلڵا حەسەن) لە هەبوونی رووداوێکی ھاتووچۆ لە جۆری لێکدان، لە رێگای کەمەربەندی زارگەڵی-کاولۆکان، لەنێوان ئۆتۆمبێلی جۆری “کیا سیڕاتۆ و پیک اپ تۆیۆتا هایلۆکس”.
ئاشکراشی کرد ” لە ئەنجامی روداوەکە (٦) کەس بریندار بوون، داواكاريش بوو له شوفێران پابەندی یاساکانی هاتووچۆ بن، بۆ سەلامەتی هەموو لایەک”.