زاری كرمانجی-سیدەكان
ڕاگەیاندنی قائیمقامیەتی قەزای سیدەكان بڵاوی كردەوە: ” لە درێژەی كارو پڕۆژە خزمەتگوزارییەكانی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، دەستكرا بە جێبەجێ كردنی پڕۆژەی قیڕتاو كردنی شەقامەكانی گەڕەكەكانی (فەرمانبەران و گوڵان) لە سنووری شارەوانیمان”.
ئاماژە بەوەشدراوه : ” پڕۆژەكە لەسەر بودجەی ئیدارەی سەربەخۆی سۆران جێ بەجێدەكرێت و دەكەوێتە خزمەت هاووڵاتییان.