ئەمڕۆ وەزیرانی دەرەوەی یەکێتی ئەورووپا لە هەنگاوێکی نوێدا دژی ئێران، سزایان بەسەر کەرتی کەشتیوانیی کۆماری ئیسلامی ئێراندا سەپاند.
میدیای ئێران بڵاویکردەوە، ئەم گەمارۆیانە کەسێک و چوار دامودەزگای ئێرانی کردووەتە ئامانج کە بریتین لە کۆمەڵەی کەشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران و محەمەدڕەزا خیابانی بەڕێوەبەری ئەو کۆمەڵەیە بە بیانووی گواستنەوەی درۆنی ئێرانی بۆ ڕووسیا.
هەروەها لەڕاگەیەندراوی یەکێتی ئەورووپادا هاتووە، گەمارۆکان قەدەغەی هەناردەو گواستنەوە و فرۆشتنی مووشەک و درۆن لە یەکێتی ئەورووپا بۆ ئێرانیش لەخۆ دەگرێت.