ئەمڕۆ دووشەممە دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەکانی عێراق سەرجەم تانەکانی سەر هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستانی ڕەتکردەوە.
بەپێی نوسراوێكی ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ری كه واژووی دادوه‌ر حه‌سه‌ن فوئاد سه‌رۆكی ده‌سته‌کەی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان كراوه تێیدا هاتووە” ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بۆ هه‌ڵبژاردن، هه‌موو ئه‌و تانانه‌ی لەبارەی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی کوردستان بۆی نێردراوه له ماوه‌ی یاسایی یكلایی كردوونه‌ته‌وه”.
ئاماژە بەوەشکراوە، یه‌كلاییكردنه‌وه تانه‌كان به‌پێی بڕگه‌كانی مادده‌ی (١٠/حه‌وته‌م) له یاسای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان ژماره (٣١)ی ساڵی ٢٠١٩ بووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە، ڕۆژی ١٦ی ئەم مانگەش دەستەی دادوەری هەڵبژاردنەكانی عێراق لە كۆی ٤١ تانە ٣٨ تانەی لەسەر دەرەنجامەكانی هەڵبژاردنەكانی پەرلەمانی كوردستان رەتكردەوە و ئەمڕۆش وەڵامی سێ تانەکەی دیکەی دایەوە و سەرجەمیانی ڕەتکردەوە.
ڕۆژی ٣١ی مانگی ڕابردوو دەرگای تانەدان لە ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کرایەوە کە ٢٥ تانە لە سلێمانی، ١٢یان لە هەولێر، سێ لە دهۆک و یه‌ك تانەش لە هەڵەبجە تۆمارکرا.