زارى کرمانجى:
کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینی کردووە سبەی لە سنووری دهۆک باران ببارێت و کەشناسانیش پێشبینی دەکەن؛ رۆژانی سێشەممە و چوارشەممە شەپۆلێکی بارانبارین زۆرینەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم؛ سبەی ئاسمان نیمچەهەور دەبێت و لەکاتەکانی دوانیوەڕۆدا دەگۆرێت بۆ هەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە شەودا لە پارێزگای دهۆک و ئەگەری بەفربارین لە هەندێ ناوچە شاخاوییەکانی؛ هەروەها بارینی باران و هەورەبرووسکە لە هەندێ لە ناوچەکانی گەرمیان، هەڵەبجە و باشووری سلێمانی.