زارى کرمانجى-سۆران:
ئەمڕۆ لە ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، کۆبوونەوەیەکى تایبەت لەبارەى بەڕێوەچوونى پرۆسەى سەرژمێرى گشتی بەڕێوەچوو، کە لە رۆژانى (٢٠-٢١ى ١١ى تشرینى دووەم، سەرژمێرى گشتیى بەڕێوەدەچێت.
لە سنوورى ئیدارەى سەربەخۆى سۆران، هەزارو 180 بژمێر، لەلایەن 550 بەڕێوەبەرو چاودێرەوە لە سنوورى 6 قەزا و 19 ناحییە سەرپەرشتی پرۆسەكە دەكەن.