زارى کرمانجى-سۆران:
چاودێریى بازرگانیى سۆران، گواستنەوەی فەرمانبەر بە چەند مەرج و ڕێکارێک بۆ فەرمانگەکەی ڕادەگەیەنێت.
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران، بڵاوی کردەووەتەوە “پێویستمان بە راژەى 31 فەرمانبەر هەیە لەسەر ميلاكى وەزارەتە جياجياكانى دیكەى حكوومەتى هەرێمى كوردستان، بۆ سەر ميلاكى وەزارەتى بازرگانى و پیشەسازى، بۆ بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران.”
ئاماژەی بەوەشکردووە، ”ئەوەی نیازی گواستنەوەی هەیە، بۆ وەرگرتنى فۆڕم دەتوانێت سەردانى بەڕێوەبەرايەتیى چاودێرىی بازرگانیى سۆران بكات.
ئەوەش روونکراوەتەوە، ”دوا وادە بۆ گەڕانەوەى فۆڕمەكان 10/12/2024یە و دواتريش لە رێگەى لێژنەى تايبەت لە 12/12/2024 چاوپێكەوتن بۆ خوازياران دەكرێت”.
بەڕێوەبەرایەتیى چاودێریى بازرگانیى سۆران ئاشکراشى کردووە ”ئەم پرسە بۆ مەبەستى گواستنەوەى راژەیە، بۆ دامەزراندن نییە، چەند مەرجێکیان هەیه بۆ وەرگرتنی میلاك لە وەزارەتەكانی دیكە، لەوانە:
١. بەڵێننامە پڕ بكاتەوە بۆ ماوەى (5) ساڵ لە بەڕێوەبەرایەتییەکەمان داواى گواستنەوەى راژە نەكات.
٢. CVی تايبەت بە پسپۆڕى و كارەكەى پێشكەش بكات.
٣. خوازیار دەبێ پێش وادەى چاوپێكەوتنى، لارى نەبوونى وەزارەتەكەى خۆى، ئامادە بكات.
٤. خوازیار دەبێت هەموو مەرجەکانی پلەی وەزیفی داواکراوی هەبێت.