زارى کرمانجى:
ئەمڕۆ دووشەممە، ١٨ى تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، لە شارى هەولێر بە ئامادەبوونى مەلا مستەفا بارزانى، یادى چوار ساڵەى کۆچى دوایى د. فرسەت سۆفى کرایەوە، لە مەراسیمەکەدا چوارەمین خەڵاتى ”د.فرسەت سۆفى”، بۆ دەستپاکى و دادپەروەرى بەخشرا.
رۆژی 18ی11ی-2020، د. فرسەت سۆفی، پارێزگاری پێشووی هەولێر، دوای تووشبوونی بە ڤایرۆسی کۆرۆنا، لە نەخۆشخانەیەکی تورکیا کۆچی دواییکرد.
د. فرسەت سۆفی پارێزگاری پێشووی ههولێر، لە ساڵی 1978 لە دۆڵی روستی قەزای چۆمان لەدایکبووە.لە 16-9-2019 سوێندی یاسایی خوارد و رۆژێک دواتر وەک پارێزگاری هەولێر دەستبەکاربوو. دکتۆرای لە یاسای گشتیدا هەبوو، مامۆستای زانکۆی پۆلەتەکنیکی هەولێر بوو، ئەندامی خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستان بوو، ئەندامی دەستەی راوێژکاریی یاسایی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بوو، ئەندامی لیژنەی نووسینەوەی دەستووری هەرێمی کوردستان بوو، ئەندامی لیژنەی باڵای چاکسازی بوو، سەرۆکی لیژنەی کاتیی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان بوو.
د.فرسهت سۆفی ڕۆژی 19ی10ی2020 تووشی کۆرۆنا بوو، لە 3ی11ی2020 بۆ چارەسەری پزیشکی رەوانەی تورکیا کرا،بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە 18ی11ی2020 کۆچی دواییکرد.