مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ئێوارەی ڕۆژی یەكشەممە 17ـی تشرینی دووەم، شوانكارێكی خەڵكی چوارقوڕنە بە ناوی (میران مووسا عەوڵا) ی تەمەن 13 ساڵان، لە سنووری چەمی یاڵە سەر بە ناحیەی زەلال لە كاتی لەوەڕاندنی ئاژەڵەكانی مین پێیدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە .
موحسین كەریم بەڕێوەبەری كاروباری مین لە سلێمانی لەبارەی ڕووداوەكەوە ڕایگەیاند “مینێك بە شوانكارەیەكی خەڵكی چوارقوڕنەدا تەقیوەتەوە و گیانی لەدەستداوە،”
دەشڵێت “تا ئێستا نازانرێت ئەو شوێنە كێڵگەی مین بووە، یان شوانكارەكە دەستكاری مینی كردووە و پێیدا تەقیوەتەوە.”
لە ئێستادا تیمێكی بەڕێوەبەرایەتیی كاروباری مینی سلێمانی، بە مەبەستی لێكۆڵینەوە لە شوێنی ڕووداوەكەن .