زارى کرمانجى-سۆران:
لە کێلگەمینێکى سنوورى قەزاى مێرگەسۆر، ژمارەیەک مینى مەترسیدار دۆزرانەوەو دواتریش لەناوبران.
راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتی گشتی کاروباری مین/ هەولێر بڵاویکردووتەوە، ”دوێنێ یەکشەممە ١٧ی تشرینى دووەمى ٢٠٢٤، لە کێڵگەمینی (گەروی بازداران) لە گوندی بێسترێى سەر بە قەزای مێرگەسۆرلەلایەن تیمی مینلابەری ٣ى DE3 شەش مینى دژە کەسى مەترسیدار لە (جۆری ڤاڵمارا (V69 دۆزرانەوە”.
ئاماژەى بەوەشکردووە، ئەو مینە دژە کەسیانە لە ئەنجامی کارکردنی رۆژانەی تیمەکانی مینلابەری دۆزرابوونەوە، دواتریش لەلایەن تیمی لەناوبردنی تەقەمەنی نەتەقاوە EOD، بەسەرکەوتوویی لەناوبران.
بەهۆى شەڕى هەشت ساڵەى نێوان عێراق و ئێران، ڕووبەرێکى فراوانى زەوى لە سنوورى ئیدارەى سۆران بە تایبەت گوندەکانى سەر سنوور بە مین داچێنراوە، بەو هۆیەوە ساڵانە چەندین هاووڵاتى دەبنە قوربانى.