زاری كرمانجی-قەسرێ
سەرپەرشتیاری پرۆسەی سەرژمێری لە ناحیەی قەسرێ بڵاوی كردەوە: ” ئەمڕۆ ١٧/ ١١ قۆناغی سەرژمێری تیۆری ژماردنی ئەندامانی خێزان لە ناحیەی قەسرێ دەستی پێ کرد و بەردەوامە.
چەند ڕێنمایەک لە دەستەی سەرژمێریەوە بۆ هاووڵاتییان
لە ڕۆژانی ١٧،١٨،١٩ی مانگی ١١ بژمێرانمان سەردانی ماڵەکانتان دەکەن
- تکایە هاوکاریان بکەن و کارتی نیشتیمانی یاخود ناسنامەی باری شارستانی ئەندامانی خێزان دەبێت ئامادە بێت بۆ وەرگرتنی زانیاری خێزانەکان.
*هەروەها لە ماڵەوە بوون لە ماوەی ئەم چەند ڕۆژە بۆ ئەوەی بتوانین باشتر کارەکانمان ئەنجام بدەین.
*گرینگ نیە هەموو ئەندامان لە ماڵەوە بن لە ڕۆژانی ١٧ و ١٨ و ١٩ تەنیا کارتی نیشتیمانیتان لە ماڵەوە بێت و ئەندامێکی ماڵەکە ئامادەبێت بەسە.
*٢٠ و ٢١ی مانگ دووبارە سەردانی ماڵەکانتان دەکرێتەوە و دەبێت هەموو ئەندامانی خێزان ئامادەبن.