مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
دەزگای دادوەریی كۆماری ئیسلامیی ئێران، كوڕ و كچێكی شاری بۆكان ی ڕۆژهەڵاتی كوردستان كە خوشك و برای یەكترن، بە تۆمەتی پڕوپاگەندە كردن دژ بە حكومەت و بانگەشەكردن بۆ حیزبێكی كوردی سزا دا.
(سروە شیری) تەمەن 22 ساڵ و براكەی (پەیمان) كە تەمەنی 19 ساڵە، لەلایەن لقی 101 ی دادگای تاوانەكانی دووی بۆكان، بە تۆمەتی “پڕوپاگەندەی دژ بە حكومەت و بە قازانجی حیزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران” سزای هەشت مانگ بەندكردنی بەسەر سروە و 6 مانگ بەندكردنی بەسەر پەیمان دا سەپاند.
ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو بڵاوی كردەوە”سروە و پەیمان، ڕۆژی چوارشەممە 25ی سێپتەمبەری 2024، لەگەڵ ئامۆزاكەیان بەناوی فەردین شیری لە لایەن هێزەكانی فەرمانگەی ئیتلاعات دەستبەسەر كرابوون و دواتر بە دانانی بارمتە و بە شێوەی كاتی تا كاتی كۆتاییهاتنی پرۆسەی دادگاییكردنیان ئازاد كرابوون.”