مەهدی محەممەد – زاری كرمانجی :
ڕۆژنامەی یەنی شەفەق ی توركی بڵاوی كردەوە كە سوپای توركیا لەچوارچێوەی درێژەپێدانی ئۆپەراسیۆنی(چنگ – قوفڵ ) ئامادەكاریی بۆ ئۆپەراسیۆنی زستانە دەكات بۆ سەر پەكەكە لە ناوچەكانی هەرێمی كوردستان.
یەنی شەقەق ڕایدەگەیەنێت “سوپای توركیا لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا، چەند ناوچەیەكی بەرزیان لە هەرێمی كوردستان كۆنترۆڵ كردووە كە بە بەرزایییەكانی (بەهار) ناسراوە و لەگەڵ ئەوەشە هێزێكی زۆر و جبەخانەی پێویست نێرراوەتەوە ناوچەكە، بۆ تەواوكردنی ئامادەكارییەكانی ئۆپەراسیۆنی زستانە.”