زاری كرمانجی-چۆمان
رۆژانی پێنجشەمە و هەینی بە ئامادەبوونی هەڵگۆرد شێخ نەجیب سەرپەرشتیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران و جێگری سەرپەرشتیار و قائیمقامی قەزای چۆمان و بەرپرسی لقی 26 گوڵانی پارتی دیموکراتی کوردستان و بەڕێوەبەری گشتی گەشتوگوزاری سۆران و بەرپرسانی حکومی و حزبی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی گەشتوگوزاری سۆران بە هاوکاری قائیمقامیەتی قەزای چۆمان و بەڕێوەبەرایەتی گەشتوگوزاری چۆمان، سێیەمین گەشتی پایزەی لە قەزای چۆمان بەڕێوەچوو”.
ئەو گەشتە پایزەیە لە ژێر چاودێری هەڵگورد شێخ نەجیب سەرپەرشیاری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆ ماوەی دوو رۆژ ڕێکخڕا تیادا چەندین چاڵاکی جۆراوجۆر بەڕێوەچوون، کە بریتیبوون لە کەمپینگ و شەو مانەوە و چاڵاکی ژینگەیی و لایڤ میوزیک و گەشتی پیادەڕەوی و ئەسپ سواری و چەندین چاڵاکی هونەری و فۆلکلۆری.